دادگای فیدراڵی عێراق لەدوای پێداچوونەوە بە داواکاری و تانەی لایەنە سیاسییەکاندا، پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵناوەشێندرێتەوە و سەرجەم داواکارییەکانیش لەو بارەوە رەتکراونەتەوە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیشی پەسەند کرد.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەستەی
دادوەران لە دانیشتنی دادگادا دەستیان کرد بە
خوێندەوەی سەرجەم سکاڵا و تانەکان.
لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانەوە، دادگای
باڵای فیدڕاڵی دەشڵێت، پەرلەمانی داھاتووی عێراق دەتوانێت ئەو کارە بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدار و لە ماوەی رابردووشدا کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی کۆتایی راگەیاند، لە بەرامبەردا ئەو ھێزانەی
نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنن دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوایان لە دادگای
باڵای فیدڕاڵی کرد ئەنجامەکان رەتبکاتەوە و ھەڵی بوەشێنێتەوە.