لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکارییەوە فەتوایەکی بڵاوکردەوە و تیایدا لە سێ خاڵدا بۆچوونیانی لە روانگەی شەرعی ئیسلامەوە خستەڕوو.
بەگوێرەی فەتواکەی
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم، "هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاری پێویست
به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی
شه‌رعی و دروسته، جاری واش هه‌یه ده‌گاته راده‌ی واجب و پێویست به‌پێی توانا و
ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
"نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست وه‌ک راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لوت یان
چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكردنه‌وه‌ی پێست به هۆی سوتانه‌وه یان لابردنی
په‌نجه‌یه‌كی زیاده یان جیاكردنه‌وه دوو په‌نجه‌ی لكاو به یه‌كه‌وه یان هه‌ر جۆرێكی
تری پێویست، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی
دروسته ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام واجب نییه."
ئەوەش هاتووە،
"نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری (نا پێویست) واته ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام
بدرێت وه‌ک بچوككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم
و روومه‌ت یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد، تێكڕایان حه‌رامه و گوناهێكی گه‌وره‌یه
و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه."
لیژنەی باڵای فەتوای
هەرێم دەشڵێت، نەشتەرگەری جوانکاری ناپێویست، "شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه
و ناڕه‌زاییه به‌رانبه‌ر به قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و ته‌زویر و ئیحتییاله به زایه‌دانی سامانه له
ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه پێویسته چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به دووربگرن
لێیانه‌وه."