سەردێڕ:

ئێران و عێراق لەسەر ئەم دۆسیەیە رێککەوتن

AM:09:10:27/12/2021

6700 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە ١٠٠ گەشتەوە بۆ ٢٠٠ گەشت لە رۆژێکدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، رۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای وڵاکەتەی راگەیاند، ئێران و عێراق بەنیازن گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە ١٠٠ گەشتەوە بۆ ٢٠٠ گەشت رۆژانە زیاد بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ھێڵی ئاسنینی دەروازەی سنوری شلامچە لە پارێزگای بەسرە.
ھەروەھا، لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆستەم قاسمی  وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران باسی لەوەکرد، گفتوگۆیان لەبارەی سەرجەم پەیوەندییەکان و کایەکانی پەیوەست بە ئابوری و بازرگانی کردووە.
وتیشی، عێراق لە ئێستادا لە قۆناغی خۆ دروستکردنەوە و ھەستانەوەدایە، ھەربۆیە پێویستی بە ھاوکاری ھاوبەشێکی گرنگی وەک ئێران ھەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، سەرەڕای ئەوەی جموجوڵە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەردەوامبوون و گەشتەکانی نێوانیان لە رێگەی ئاسمانی و وشکانی بەردەوامبووە، بەڵام بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی سەر عێراق لەبەرامبەر ئەو کارەبایەی لە ئێرانەوە ھاوردەی کردووە ئێران چەند جارێک تەزوی کارەبای بڕیوە.













گەلەری