سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێم ١٣١ بنکە بۆ پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوەتەوە

PM:11:24:27/07/2021

4040 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ١٣١ بنکەی تایبەت کراونەتەوە بۆ پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاوڵاتیان.


رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەشکرد، هێشتا بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە ئایا دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکە دەبیت یاخود نا، بەڵام رێژەیەکی زۆر کەمی خەڵک هەیە لە دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد،لە داهاتوودا رێژەیەکی زۆری ڤاکسینی فایزەر دەگاتە هەرێمی کوردستان و عێراقیش گرێبەستێکی واژۆ کردووە بۆ هێنانی شەش ملیۆن ژەمە ڤاکیسنی فایزەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێم و عێراق توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە زیادبوون کردووە و تەندروستیش هۆشداری داوە لەو بارەیەوە و ئەمڕۆش لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.













گەلەری