شەوی رابردوو لە ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵاتی تورکیا، نزمترین پلەی گەرمی لە شاری ئاگری تۆمار کرا کە ٢٥ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه بە گشتی هه‌وراوی بێت و کاتەکانی بەیانی و شەو، شوێن بە شوێن تەم و سەهۆڵبەندان رووبدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات راشیگەیاندووە، پله‌كانی گه‌رما لە خوار پلەی
ئاسایی وه‌رزیدان و تونده‌با له ئاراسته‌ی باشورەوه به هێواشی هه‌ڵ دەكات و ناو
بە ناو زیاد دەکات.
پارێزگای ئاگری یەکێک
لە پارێزگاکانی سەر بە تورکیا کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ئاگریە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن پارێزگای
ئاگری ناوەکەی لە چیای ئاگری (ئارارات)ـەوە وەرگیراوە.
هـ.ئـ