سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:12:35:26/12/2021

80092 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا ٥٠ دینار دابەزیوە.

ھاوکات، ٩٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەتەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٥ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری