سەردێڕ:

پوتین: سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام ئازادی رادەربڕین نییە

AM:10:18:26/12/2021

4228 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، "ناکرێت سوکایەتی بە هەستی موسوڵمانەکان بکرێت بە بەهانەی ئازادی رادەبڕینەوە و سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام ئازادی رادەربڕین نییە."


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکوەزیرانی روسیا لە کنفرانسێکی رۆژنامەنووسی و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە لێی پرسیبوو؛ "چۆن دەکرێت پلانێک دابرێژن کە سوکایەتیکردن بە هەستی تاکەکەسی و "مافی هونەرمەند لە رادەربڕین"دا جیابكاتەوە؟" رایگەیاند، ئازادیی پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو ئامانجانەی کە گاڵتە بە هەستی کەسی بەرامبەر دەکەن.

پوتین لە وەڵامی رۆژنامەنووسەکەدا باسی لەوەکرد، "ئایا هیچ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان دابەزاندنی وێنەیەکی (ئەدۆڵف هیتلەر)ی سەرۆکی نازییەکان لە ئاژانسی (ئەلفەوجی خالید) کە دابینکراوە بۆ جەنگاوەرە پێشووەکانی جەنگی جیهانی دووەم، لەگەڵ ئازادی رادەربڕیندا؟"، وتیشی، "با بیربکەینەوە، ئێمە دەبێت ئازادی دابین بکەین بە شێوەیەکی گشتی، لەبەر ئەوەی بەبێ ئازادی، داهاتوویەکی خەمناک چاوەڕوانمانە، بەڵام دەبێت پەی بەو راستییە ببەین و دانی پێدابنێین کە ئەم ئازادییە دژە لەگەڵ ئەو ئامانجانەی کە گاڵتە بە هەستی کەسی بەرامبەر دەکەن."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئایا سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام، ئازادی رادەربڕینە؟"، هەر خۆشی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، "نەخێر، من پێم وانییە، بەڵکو ئەم جۆرە سوکایەتی پێکردنانە سەردەکێشێت بۆ دەرەنجامی مەترسیدار."

لە باسکردنی ئەو دەرەنجامانەش، پوتین ئەو هێرشە چەکدارییە خوێناوییەی ٧ی کانوونی دووەمی بە نموونە هێنایەوە، کە پێش چەند ساڵێک لە بنکەی گۆڤاری "شارلی هێبد"دا روویدا، پاش ئەوەی گۆڤارەکە چەند وێنەیەکی کاریکاتێری بڵاوکردەوە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام.

پوتین باسی لەوەکرد، دەبێت لەبەر ئەو جۆرە رووداوانە رێگا بە کاری وا نەدرێت بە ناوی ئازادی رادەربڕین.













گەلەری