سەردێڕ:

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

PM:09:45:27/07/2021

12960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا ده‌کات، دەشڵێت، ئەو گفتوگۆیە هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژیی درێژخایەن.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمریکا ده‌کات، که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە و هاریکاریی ئابووری و کولتوری.

باسی لەوەشکردووە، ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی مستەفا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران و تیمی عێراق ده‌کات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی عێراقی بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەند تەوەرێکی دیکە لە ئەمریکان.













گەلەری