سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە مالیزیا بەھۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستدا بەرزبووەوە

PM:11:10:25/12/2021

2540 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی مالیزیا رایانگەیاند، ژامارەی ئەوکسانەی بەھۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ ٤٦ کەس بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا لە زاری دەسەڵاتدارانی مالیزیاوە بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی ئەو لافاوە زۆری لەو وڵاتە دروستبووە ٤٦ ھاوڵاتی گیانیانلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لافاوی لەو جۆرە لەو وڵاتە دروستببێت.
لەلایەن خۆیەوە، سانی عەبدوڵا سانی پشکنەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەکرێل رایگەیاند، زۆربەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە لە ویلایەتی سیلانجۆر و باھانج بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا پێنج کەسی دیکە بێ سەروشوێنن و ھیوادارن بتوانن بیاندۆزنەوە.
سانی عەبدوڵا سانی باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ٥٤ ھەزار و ٥٣٢ ھاوڵاتی  لە حەوت ویلایەتی مالیزیا ماڵ و حاڵیان لە ترسی لافاوەکە چۆڵکردووە و بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ ناوەندا دابەشکراون و ٦٨ رێگای سەرەکیش بەھۆی لافاوەکەوە داخراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەکە بەھۆی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەھێزەی رووی لە باشوری خۆرھەڵاتی ئاسیا کردووە دەیان رێگەی سەرەکی داخراون و ھەزران ھاوڵاتی ناچاربوون ماڵەکانیا چۆڵبکەن. لە مالیزیا ویلایەتی سیلانجۆر زرۆترین زیانی بەرکەوتووە و یەکێکە لەو ویلایەتانەی چڕی دانیشتوانی زۆرە و دەوڵەمەندە، ھاوکات، ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ویلایەتی شا عەلەم ماوەی چەند رۆژێکەوە بەھۆی لافاوەوە لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە.












گەلەری