سەردێڕ:

ھەوڵێک ھەیە بۆ دابینکردنی پشکی ئەم سێ توێژە لە بودجەی ٢٠٢٢ی عێراق

PM:10:12:25/12/2021

42732 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، ھەوڵێک ھەیە بۆ زیادکردنی پشکی وەزارەتەکە و پێدانی بەخششێک بە رۆژنامەنوسان و چیرۆکنوس و شاعیر و ھونەرمەندان لە بودجەی ٢٠٢٢دا.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق لە زاری چاوگێک لە وەزارەتی رۆشنبیری عێراقەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەت شەش ملیار دیناری ھەیە ساڵانە بیداتە ئەدیب "چیرۆکنوس و شاعیر"ەکان و رۆژنامەنوسان و ھونەرمەندان و شەش ملیاریش بداتە دەستەی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشدا، بەھۆکاری ئەوەی لە ئێستادا دەستەی گەشتیاری دراوەتە کەرتی تایبەت و بووەتە کەرتێکی وەبەرھێن، وەزارەتی رۆشنبیری ئەو شەش ملیار دینارەی راگرتووە و لەمەودوا پێی نادات.
دەشڵێت، لە ئێستاسا وەزارەت ١٢ ملیار دیناری لەبەردەستدا دەبێت، بەڵام ھەوڵێک ھەیە بڕەکەی لە بودجەی ٢٠٢٢دا زیاتربکرێت. چونکە ئەو بڕەی لەبەردەستدایە بەش ناکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە ئێستادا دۆسییەی زیاد کردنی پشکی وەزارەتەکە لە نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی رۆشنبیریدایە.
ئەمە لەکاتیکدایە، لەھەرێم رۆژنامەنوسان و شاعیر و چیرۆکنوس و ھونەرمەندا ھیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراوییان نییە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە پێیان بدرێت، مەگەر سەر بە ھەردوو حزبی دەسەڵاتداربن.












گەلەری