سەردێڕ:

کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە عێراق

PM:08:39:25/12/2021

2708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.


ئەمرۆ شەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ کڕینی دەرمان وپێویستیە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا گەیشتە فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی ڤاکسینەکە زیاترە لە یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر.
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، دەستکراوە بە دابەشکردنی سندوقی بەڕادەکان کە تایبەتن بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە بەسەر بنەکانی پێدان و کوتان لەسەر تاسەری وڵاتدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشکی ھەرێمیش لە ڤاکسینەکە ئامادەکراوە بگەیەنرێتە سەرجەم پارێزگا و بنەکەکانی پێدانی ڤاکسین لە ھەرێم.













گەلەری