سەردێڕ:

گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا روودەدات

PM:09:24:27/07/2021

25868 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و ٥٠ پلەی سلیزیان تێپەڕاند، بەڵام لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.


دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بە رۆژ ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەی گەرما لە شاری بەغدا ٤٩ پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.

باسی لەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ٢٧ پلە دەبێت، بەڵام بەرزترین پلەی گەرما لە شاری دهۆک ٤٤ پەلەی سلیزیە دەبێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، پلەکانی گەرما لە رۆژی پێنجشەممەدا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام کەمێک پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست نزم دەبێتەوە.













گەلەری