سەردێڕ:

بەرپرسێکی داعش دەستگیرکرا

PM:06:25:25/12/2021

12236 جار خوێندراوەتەوە

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و سەرانەی سەربە گروپی چەکداری داعشیان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای وڵات، دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازی سەربە سوپا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و سەرانەی سەربە گروپی چەکداری داعشیان لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە، گەورە بەرپرسەکەی داعش، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابووە و دەستگیرکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.












گەلەری