سەردێڕ:

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا چوارکەس گیانیانلەدەستدا

PM:04:29:25/12/2021

6264 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان ھەردوو ناحییەی زوممار و رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، روویداوە و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان ھەردوو ناحییەی زوممار و رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، روویداوە و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەھۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی یەک خێزانن.
چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا ھۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام پۆلیسی ھاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لەو بارەیەوە دەست پێکردووە.
رووداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە عێراق، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە ھەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی ھاتوچۆوە ھەیە.













گەلەری