سەردێڕ:

لە کۆبوونەوەکەی بایدن و کازمیدا ئەم شتە سەرنجراکێشانەش روویاندا

PM:08:50:27/07/2021

19664 جار خوێندراوەتەوە

نوسراوی سەر پارچە کاغەزەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارەکەی لەگەڵ کازمی سەرنجی میدیاکان و جیهانی بۆ خۆی راکێشا، بایدن لە رێگای ئەم نوسراوەوە پەیامی هۆشداریدا بە ئێران و تێیدا نوسراوە ئەمریكا ئامادەیە وەڵامی هێرشەكان بداتەوە و دەبێت ئێرانیش هێرشەكانی رابگرێت، ئەم پەیامەی بایدن وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەوانەی پێیان وایە ئەمریكا لە ترسی میلیشیاكان عێراق جێدەهێڵێت.


سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هۆڵی کۆنفرانسى کۆشکی سپی بە کەمتر لە چوار خولەک سەرنج و بۆچوونەکانیان بە رۆژنامەنوسان گەیاند، کە ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانی دەکشێنێتەوە و دەبێت هەڵبژاردنى عێراقیش لە وادەى خۆیدا بکرێت.

کۆبونەوەکەی بایدن و کازمی لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق دا هات کە تێیدا پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆکە بوو.

کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەی بایدن و کازمی بە راگەیەندراوێکی هاوبەش کۆتایی پێهات، ئەمریکا بە عێراقی وت، بەهێزە ناوخۆییەکانت بڵی پەلە مەکەن، بەمزوانە هێزە شەڕکەرەکانی هاوشێوەی ئەفغانستان، لە عێراقیش دەکشێنێتەوە و تەنیا تیمى راوێژکاریی سەربازیی و هەواڵگریی دەهێڵێتەوە.

May be an image of 4 people, people standing and suit

راگەیەندراوکەی واشنتن و بەغدا ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوولا لەگەڵ هەڵبژاردنى ئازاد و پاکدان و پشتگیریی دیموکراسی و گەشەپێدان دەکەن، عێراقیش دەبێت دەنگدەران و کاندیدەکان و کۆمسیۆن و چاودێرەکانى هەڵبژاردن بپارێزێت، ئەمریکاش پێداگریی کردووە کە دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەدا، مستەفا کازمی روویکردبووە سەرۆکی ئەمریکا و بە وریاییەوە وشەکانی هەڵدەبژارد، کازمی وتی، عێراق پارێزگاری لە هەر هێزێکی بیانی دەکات لە وڵاتەکەیدا، هێزەکانی ئەمریکاش لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتوونەتە ئەو وڵاتە.

May be an image of 3 people and indoor

راگەیەنراوەکەی ئەمریکا و عێراق کە بە پێنوسی فوئاد حسێن و ئەنتۆنی بلینکن وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات نوسراوەتەوە باسیان لەوەشکردووە، هەموو بنکە سەربازییەکانى هاوپەیمانى دژى داعش عێراقین و بەپێى یاساکانى ئەو وڵاتەش بەڕێوەدەبرێن، ئەوەش هاتووە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنى هێزە ئەمنییەکانى عێراق و لە نێوانیشیاندا هێزەکانى پێشمەرگە.

هاوکات، ئەمریکا پشتگیرى لە هەنگاوەکانى عێراق بۆ چاکسازیی ئابورى و هێنانى کارەبا لە ئەردەن و وڵاتانى کەنداو کردووە بەڵام پێدەچێت تا ئێستاش نزیکبوونەوەی ئابوریی و سیاسی بەغدای لەگەڵ تاران پێخۆش نەبێت.













گەلەری