سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:10:27:25/12/2021

30192 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و بەھای لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، ٩٩٩ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەتەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری