سەردێڕ:

لە سلێمانی ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی کەوتووەتەوە

PM:06:03:27/07/2021

9196 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناوچەی پیشەسازی یەک لە شاری سلێمانی ئاگر لە کارگەیەک کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.


 

کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرەکە لە کۆگایەکی (بۆیاخ و تەنەر)دا بووە و لەئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵێکیش، "کۆگاکە تەنها بۆیاخ و تەنەری تێدابووە و ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە."

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری فریاکەوتن سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و کۆنترۆڵ نەکراوە.

لای خۆشییەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکۆڵینەوە و بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما لە ئێستادا پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەین."

لە ماوەی رابردووشدا، چەند جارێک ئاگر لە شوێنی جیاجیا کەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت رێکاری پێویستی بۆ دووبارە نەبوونەوەی حاڵەتی هاوشێوە نەگرتووەتەبەر. 














گەلەری