ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٩٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٣ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست
لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو،
"نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."