پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی خۆکوشتنی کچەکەی، شەعبان خەلیل باوکی نەدای تەمەن ١٧ ساڵان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە خۆکوشتنی بە ئەنقەسی کچەکەمان دەکەن."
باوکی نەدا
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی گرتنی چەند وێنەیەک بۆ سناپ چات و بەکارهێنانی دەمانچە
گولـلەیەک لەدەستی دەرچووە و خۆی بریندار کردووە.
شەعبان خەلیل
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ١٧ی ئەم مانگە و رۆژێک بەر لە جەژنی قوربان، ئەو و نەدا و
دایکی بڕیار بوو بچنە بازاڕ و جلوبەرگی جەژنی قوربان بۆ نەدا بکڕن، بەڵام لەو
رۆژەدا ئەو رووداوە روویدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی ١٧ ئەم مانگە، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە برینداری، کە شوێنەواری گوللـە بەجەستەیەوە
بوو، گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ و دواتریش، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواسترایەوە.
دواتر و پاش نۆ
رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەدا، نەدا خەلیل دوو رۆژ بەر لە ئێستا گیانی لەدەستدا.
لەبارەی گیان لەدەستدانی
نەدا خەلیلەوە، چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز باسدەکرێت و یەکێک لەوانەش ئاماژە بەوەدەکات،
کەسێک چووەتە خوازبێنی نەدا و هەردووکیان ویستوویانە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، بەڵام
خانەوادەی نەدا رازی نەبوون، بەوهۆیەشەوە نەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات، نەهشەت
سەلمان وتەبێژی پۆلیسى زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سەرەتای رووداوەکەدا دۆسییەکە
نەهاتووەتە لای پۆلیس، بەڵام لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و دەیانەوێت
راستی رووداوەکە ئاشکرابکەن.