سەردێڕ:

تورکیا رزگارکردنی ٤٣ کۆچبەری راگەیاند

AM:08:50:23/12/2021

13212 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە شارۆچکەی ئایڤاجیکی سەربە پارێزگای چاناککا لە باکووری خۆرئاوای تورکیا، ٤٣ کۆچبەری نایاسایی کە بزوێنەری بەلەمە پلاستیكییه‌كه‌یان تێکچووبوو، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکران.


تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، دوای ئەوەی داواکاری ھاوکارییان لە لایەن گروپێک کۆچبەری نایاسایی کە لە نزیک کەناراوەکانی ئایڤاجیک پێگەشتووە بەمەبەستی هاوکاری کردن پاش ئەوەی بزوێنەری بەلەمە پلاستیكییه‌كه‌یان تێکچووبوو رزگارکران.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژنارەی ئەو کۆچبەرانە ٤٣ کەس بوون و لەناویشیاندا ژن و منداڵ بوونی هەبووە و هەوڵیانداوە بەشێوەی نایاسایی لە دەریاوە گەشت بکەن.

باس لەوەشکراوە، کۆچبەرە نایاساییەکان بەڕەچەڵەک بیانی بوون، دوای ئەوەی رزگارکراون گه‌یه‌ندرانه‌ وشکایی له‌ شارۆچکەی کوچوککویو و دوای تەواوبوونی رێکارەکان رەوانەی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی بیانییەکانی ئایفاجیک کراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ٢١ی ئەم مانگە، هەڵگورد عومەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کوردن لە کەنارئاوەکانی یۆنان داوای فریاکەوتن و هاوکارییان کردووە و پەیوەندییەکانیان پچڕاوە.

رۆژی٢٤ی مانگی رابردوو، بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوان فەڕەنسا و بەڕتانیا نوقوم بوو، بەهۆیەوە ٢٧ کۆچبەر خنکان کە ١٦ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و تا ئێستا تەرمەکانیان نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و بڕیار وایە هەینی داهاتوو بگەڕێندرێنەوە و کەسێکیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.












گەلەری