PM:09:21:22/12/2021
4528 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق باسی لەوەکردووە نەتەوەیەکگرتووەکان لەرابردوودا بەردەوام شانبەشانی عێراق وەستاوە و بەردەوامیش دەبێت، وتیشی "دەستکەوتی باش بەدەستهاتووە و پێویستە بەهیواوە بڕوانینە داهاتوو."
جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە نەتەوە یەکگرتووەکان لە رابردوودا بەردەوام شانبەشانی عێراق وەستاوە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ولاتەکە بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانیی.
جێنین هێنیس پلاسخارت بە بۆنەی کۆتایی ساڵی
٢٠٢١ و هاتنی ساڵی نوێ، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ گەلی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی پڕ بایەخ بوو بۆ عێراق، گەرچی چەندان ئاڵنگاری هێشتا لە بەردەم
وڵاتەکەدا ماوە، بەڵام زۆر گرنگە کە ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بەدەست هاتوون لەبەرچاو
بگیرێن و بەهیواوە بڕوانینە دەرفەتەکانی ساڵی نوێ.
پلاسخارت لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، "لەجیاتی
هەموو خێزانی نەتەوەیەکگرتووەکان، هیوای سەری ساڵێکی شاد و هەروەها هیوای ئاشتی و
تەندروستی و دڵخۆشی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەموو عیراقییەکان دەخوازم".