دەکرێت هەندێک خواردنی دڵخوازت کە دەیخۆیت پڕیبێت لە فیتامین B12، بۆیە پێویست ناکات سیتەمی خۆراکی زۆر بگۆڕیت بۆ دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینە.
ماڵپەڕی"کیلڤلاند کلینک" ئەو خواردنانەی ئاشکراکردووە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12:
شیر
شیر و بەرهەمەکانی پڕیانە لە ڤیتامن B12.
هێلکە
زەردێنەی هێلکە زۆر لە سپێنەکەی زیاتر ڤیتامن B12 تێدایە، بەڵام ئاگادارهێلکە زۆری کۆریسترۆڵ تێدایە و نابێت زۆر خۆری بکرێت تیایدا.
ماست
برێکی زۆر باشی ڤیتامن B12 تێدایە و ئاسان هەزم دەکرێت.
ماسی سەلەمۆن
ئەگەر لە قتودا بێت یان بەفرێشی هەردووکیان بڕێکی باشی ڤیتامن B12 تێدایە
گۆشتی مانگا
سێ پارچە یان دوان پێشنیارکراوە لە هەفتەیەکدا، برێکی زۆر باشی ڤیتامن B12 تێدایە.
جگەر و گورچیلە
ئەو دوو خواردنە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامن B12 بەڵام برێکی کۆلیسترۆڵیان تێدایە باشترە بەشێوەیەکی بەردەوام نەخورێن.
ر.ئ