سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تانەلێدانی دواخست

PM:03:04:22/12/2021

4208 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تانەلێدانی بۆ ٢٦ی مانگ دواخست کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامەکان رابگەیەنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای فیدراڵی رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە بەدواخستنی کۆبوونەوەی تانەلێدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ رێکەوتی ٢٦ی ئەم مانگە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی پەسەندکردنی ئەنجامەکان و تانەکانی هەڵبژاردنی ڕابگەیەنێت، بەڵام جارێکی دیکە بڕیارەکەی دواخست.

ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا و بەپێی ئەنجامی کۆتای راگەیەندراو لەلایەن کۆمسیۆنەوە گۆڕانکاری گەورە لەسەر پێگەی سیاسی ژمارەیەک حیزب روویدا، بەشێکیشیان تانەیان لە ئەنجامەکاندا و خۆپیشاندانیان کرد.













گەلەری