سەردێڕ:

فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێکی رانەگەیەنراو و نهێنی گەیشتە بەغدا

PM:04:00:27/07/2021

4784 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگاداری عێراقی رایگەیاند، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، بەر سەردانێکی نهێنی و رانەگەیەنراو گەیشتووەتە بەغدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێکی ئاگادار عێراقی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، بەسەردانێکی نھێنی گەیشتووەتە بەغدا.

هەروەها، چاوگەکە هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی سەردانەکەی قائانی نەخستووەتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەغدا و واشنتۆن لە چوارچێوەی گەڕی چوارەم و کۆتایی بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ستراتیجیی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.













گەلەری