PM:08:50:21/12/2021
11320 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، مامۆستایەکی بەریتانی زلـلە و شەق لە ئەسپێک دەدات، بەو هۆیەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراو لە کارەکەی دوورخرایەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو مامۆستا بەریتانییە ناوی سارە مۆڵدزە و تەمەنی ٣٧ ساڵە، بەهۆی زلـلە و شەقلێدان لە ئەسپێک کارەکەی لەدەستداوە. گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە؛ کاردانەوەی توندی خەڵک و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی ئاژەڵانی لێکەوتووەتەوە.
لەدوای شەش هەفتە
لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ مامۆستاکە و راستی ڤیدیۆکە دواجار بڕیاری دوورخستنەوەی مامۆستاکە
لە کارەکەی دراوە، جگە لەوەش نامەی تایبەت بۆ مامۆستاکە نێردراوە و هەڕەشەی کوشتنی
لێکراوە، هەر ئەوەش وایلێکردووە لەو شوێنەی کە لێی نیشتەجێیە باربکات و ماڵەکەی بەجێبهێڵێت.