بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرفتی سەرەکییان نەبوونی سوتەمەنییە و دەشڵێت، ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان لەنێوان شەش هەزار ٥٠٠ بۆ شەش هەزار و ٩٠٠ مێگاواتە.
بەگوێرەی ئەو
راگەیەندراوەی کە لە پەیجی وەزارەتی کارەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ئەگەر
سوتەمەنیی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکرێت، دەتوانین لانیکەم
پێنج هەزار بۆ پێنج هەزار و٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بهێنین".
بە وتەی بریکاری
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، گرفتی سەرەکییان نەبوونی سوتەمەنییە و ستراتیژیی
حکومەت بەرەو بەکارھێنانی گازی سروشتی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە، چونکە تێچوونەکە
بەراورد لەگەڵ دیزل و گازوایل زۆر کەمترە، بەڵام بڕەکەی کەمە.
پێشتر بریكاری
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم لەباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خواستی هاوڵاتیان
له‌سه‌ر كاره‌با رایگەیاندبوو، ''لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا
جیاوازن، سەرچاوەی غازمان هەیە، سەرچاوەی ئاومان هەیە وەکو دوکان و دەربەندیخان، سەرچاوە
هەیە به نەوتی رەش کار دەکات، نزیکەی ٣٥ وێستگەمان هەیە، ژێرخانی بەرهەمهێنانی
کارەبا شەش هەزار و ٧٠٠ مێگاوات بەرهەمدەهێنن و له هه‌مانكاتدا، خواستی هاوڵاتیانیش
له‌سه‌ر كاره‌با به‌پێی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت کە له وه‌رزه‌كانی به‌هار
و پاییزدا كه‌متره، به‌ڵام له هاوین و زستاندا زۆره و له‌م دوو وه‌رزه‌دا،
خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات
ده‌بێت."