سەردێڕ:

فەڕەنسا کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی راگەیاند

PM:04:58:21/12/2021

5552 جار خوێندراوەتەوە

سوپای فەڕەنسا کوژرانی سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە نیجەری رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا راگەیاند.


بەپێی ماڵپەڕی "ویست فڕانس"ی فەڕەنسی، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسادا، سەرکردەیەکیان لە رێکخراوی چەکداریی داعش بەناوی سومانا پورا لە ناوچەی تیلابێری رۆژئاوای نیجەر کوشتووە.

باس لەوەش کراوە، سەرکردە کوژراوەکەی داعش، یەکێک بوو لە بکوژانی شەش کارمەندی فەڕەنسی کە لە بواری مرۆییدا لە نیجەر خزمەتیان دەکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆڵۆنێڵ باسکال ئیانی سەرۆکی ئەرکانی فەڕەنسا رایگەیاندووە، سومانا پورا، وێنەی گولـلەبارانکردنی شەش فەڕەنسییەکەی لە میدیاکاندا بڵاوکردبووەوە.

لە ئابی ٢٠٢٠دا، شەش کارمەندی فەڕەنسی کە لە بواری مرۆییدا لە نیجەر خزمەتیان دەکرد لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کوژران و دواتر رێکخراوی چەکداریی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەو کەسانە راگەیاند.













گەلەری