دوای ئەوەی سه‌رۆک کۆماری توركیا لەبارەی پێشهاتە ئابورییەکان لە وڵاتەکەیدا قسەیکرد، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئێستا یەک دۆلار بە ١٢ لیره مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ١٨ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتارێكی لەبارەی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته ئابورییه‌كان پێشکەشكرد و ئاماژەی بە ژمارەیه‌ک رێكاری ئابوریی كرد، له نێویاندا داشكاندنی به‌شكردنی قازانج له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به رێژه‌ی ١٠٪.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی
لهوەشكردهوه، "له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ هاوبهشەکانمان له بازاڕ کە بتوانین
ئاڵتونی ژێر سه‌رینه‌كان بخەینە خزمه‌ت ئابوریی تورکیاوە."
له‌باره‌ی سیستمی
ئابووری له توركیا باسی لەوەشکرد، "توركیا نه نیازی هه‌یه و نه پێویستی
به‌وه‌یه بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابوریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه
بنێت."
دوێنێ، لیرەی
تورکی ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد لە بازاڕەکانی جیهاندا و یەک دۆلار بە ١٨ لیرە
مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات، لە ماوەی ئەمساڵدا لیرەی تورکی ٥٥٪ی بەهاکەی لەدەستداوە و
تەنها لە ماوەی مانگی رابردووش‌دا ٣٧٪ی بەهاکەی لەدەستدا.