سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

AM:10:12:21/12/2021

7980 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١١ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٥٧ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٥٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٣٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٣٥٦ دۆلار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو هەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری