سەردێڕ:

عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکانی

PM:11:51:20/12/2021

4328 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە گفتوگۆدان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای جیهانی بۆ پەرەدان بە کێڵگە غازییەکان و دەشڵێت، "داهاتووی وزەی عێراق بەندە لەسەر توانا گەورەکان بۆ بەرەوپێشچوون."


ئەمڕۆ دووشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، "عێراق بەرەو گەشەسەندن دەڕوات بۆ جێبەجێکردنی پلانە جدی و گرنگەکان بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزە و وەبەرهێنانەکان لەو بوارەدا و گەشەسەندی ئابووری وڵاتەکە.

باسی لەوەشکرد، عێراق پەیوەستە بە هەموو مەرجەکانەوە کە پەیوەستن بە کەمکردنەوەی گازە زیان بەخشەکان و ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر گەرمبوونی بەرگەهەوا.

وتیشی، "لە ساڵانی داهاتوودا عێراق پێویستی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت بەهۆی زیادبوونی رێژەی دانیشتووانەوە وەک ئەوەی ساڵانە دەیبینین."

ئیحسان عەبدولجەبار لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لەوەکرد، عێراق بەروپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە لە بەرهەمهێنانی غازدا، ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆ هەیە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای جیهانی بەمەبەستی پەرەپێدانی کێلگە غازییەکان.













گەلەری