میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەك لە نزیك چەند کارگەیەکی کیمیایی لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا روویدا و تاوەکو ئێستا پێنج کەس بەو هۆیەوە بێسەروشوێنن و چەند کەسێكی تر بریندارن.
ئاژانسی رۆیەرز
ئاماژەی بەوەداوە، تەقینەوەکە بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پارکێکی پیشازیی کیمیایی
بایر(BAYGn.DE) و
لانکسس(LXSG.DE).
ئەوەشی خستەڕوو،
چەند کارمەندێک بریندار بوون و لانی کەم دووانیان برینەکانیان سەختە و پێنج کەس بێ
سەروشوێن بوون.
باسی لەوەشکرد،
تاوەکو ئێستا روون نییە هۆکاری تەقینەوەکە و ئاگرەکەوتنەوەکە چی بووە.
شاری لیڤەرکوزن
لە ئەڵمانیا گەورەترین کۆمپانیاکانی کیمیایی لەو وڵاتەدا لەخۆی گرتووە.