PM:08:35:20/12/2021
6284 جار خوێندراوەتەوە
لەیەکێک لە فڕۆکەخانەکانی شاری کۆڵتی وڵاتی نیپاڵ سەرنشینان بە پاڵ فڕۆکەیەک دەخەنە ئیش بۆ ئەوەی گەشتەکانیان لەدەست نەچێت.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پاڵنانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە نیپاڵ بووە جێگای سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت خەڵک دەچنە ئەملاولای فڕۆکەکە وپاڵی پێوەدەنێن تا دەکەوێت ئیش، لەبەر ئەوەی فڕۆکەکە کۆنە و بزوێنەرەکانی بەباشی ئیش ناکەن.
لە بارەیەوە بەڕێوەبەری
فڕۆکەخانەکە وتی، فڕۆکەکە زۆر کۆنە و مەترسی بەکارهێنانی هەیە، بەڵام خەڵک هەر
سورن لەسەر بەکارهێنانی و بەپاڵ دەیخەنە ئێش تا گەشتی پێبکەن.