پنتاگۆن "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا" نمایشى فڕۆکەى (بۆێنگ ئەى 4 بى) ئەنجامدا کە بە ئاسمانەوە و لەکاتى فڕیندا دەتوانێت تانکیەیەی پڕبکات لە سوتەمەنی و بە فڕۆکەی رۆژی دوایی ناسراوە.
جۆن کێربى وتەبێژى
وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا لەتوێتێکیدا رایگەیاندووە، "هەرگیز بەئاسمانەوە بەنزین
مەکە ناو فڕۆکەى بۆێنگ ئاى چوارەوە، ئەى خودایە چ بەهرەیەکى پێویستە، ئەو تیمەش گەشتێکى
خۆشیان کرد."
ئەو توێتەش لەدواى
بڵاوکردنەوەى هەواڵى دروستکردنى فڕۆکەى جۆرى رۆژی دوایی "يوم القيامة"
بوو لە روسیا لەسەر بنکەى "إل – 96 – 400 إم" کە هەڵگرى ناوى زەڤینۆ -3ئێسە.
فڕۆکەکانى رۆژی
دوایی "يوم القيامة" تایبەتن بەچاودێرى فڕۆکەوانى باڵاى وڵات و هەروەها
ئاڕاستەکردنى هێزە چەکدارەکان لەکاتى هێرشبردن بۆ ژێرخانەکانى زەوى و هێرشى مانگە
دەستکردەکان.