سەردێڕ:

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەم ناوچەیەی ئێران بیسترا

AM:11:10:20/12/2021

8048 جار خوێندراوەتەوە

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پارێزگای بوشەهری ئێران بیسترا و بەرپرسێکی باڵای ئەو پارێزگایەش رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە شاری بوشەهر لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی ئەو شارە بیستران، تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووە کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و ئامادەکاری بۆ کراوە.


محەمەد تەقی یاریدەدەری پارێزگاری بوشەهر بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکاری پێویستدا و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سیستمی بەرگریی ئاسمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی سیستمەکە ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تاقیکردنەوە لە سنور و دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی بوشەهرەوە بووە و پێشتر سەرجەم هێزە چەکدارەکانی لێئاگادارکراوەتەوە و بەهەماهەنگی هەموو لایەک بووە.

لەمانگی تەمموزی رابردوودا، دوای دوو هەفتە لە کارکەوتنی تۆڕی کارەبایی وێستگەی ئەتۆمی ئێران بە هۆکاری کێشەی هونەری، جارێکی دیکە سیستمی وزە و کارەبای وێستگەکە بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانییەوە بەسترایەوە.

روسیا وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری لە کەناراوەکانی کەنداودا لە بۆ حکومەتی ئێرانی دامەزراند کە دەکەوێتە ناوچەی بومەلەرزەییەوە کە بە بڕی هەزار مێگاوات کارەبا کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٣ کەوتە کار و بە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی ئەتۆمی ئێران دادەنرێت.













گەلەری