سەردێڕ:

کەسێک لە شارێکی هەرێم بە ٢٠٠ دەفتەرەوە دیارنەماوە

PM:01:16:27/07/2021

38992 جار خوێندراوەتەوە

شایەتحاڵێک بەئێن ئاڕ تی راگەیاند:"کەسێک کەخۆی بە بازرگان ناساندووە، نزیکەی ٢٠٠ دەفتەر دۆلاری چەند کەسێکی ناوچەی سەنگەسەری بردووەو ئێستا دیارنەماوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، شایەتحاڵێک کە خۆی پارەیداوە بە کەسێک کەخۆی وەک بازرگان ناساندووە، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بازرگانەکە بەناوی مامەڵەی نەوت و گازەوە پارەی لەخەڵک وەرگرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بازرگانە لە شاری هەولێر ژیاوەو باڵەخانە و شوقەی هەیە، شایەتحاڵەکە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ئەمڕۆ هەموو ئەوکەسانەی پارەیان پێداوە کۆببنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتی تائێستا کەس لەپۆلیس سکاڵای تۆمارنەکردووە و تۆمەتبارکەش بە (ئ - گ) ناسراوبووە.


سابیر عەبدوڵا-سەنگەسەر







گەلەری