سەردێڕ:

کۆمپانیای فایزەر: ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئەم کاتە بەردەوام دەبێت

AM:10:37:20/12/2021

9628 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فایزەر پێشبینی دەکات پەتای کۆڤید-١٩ تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت و دەڵێت، ڤاکسینی کەمکراوە بۆ مندڵانی تەمەنی نیوان ٢ بۆ ٤ ساڵ کاردانەوەی بەرگریان بۆ ئەو مەبەستە لاوازە، ئەمەش هۆکارێکە رێگەپێدانی دوادەکەوێت.


مایکڵ دۆڵستاین یەکێک لە بەرپرسانی زانستی کۆمپانیای فایزەر وتی، کۆمپانیاکەیان پێشبینی دەکات لە هەندێک ناوچە ئاستی کۆڤید-١٩ تێیدا لە دوو ساڵی داهاتوودا بەردەوامبێت و هەندێک لە وڵاتان دۆخی توشبوونەکانیان کەمتر دەبێت و دەتوانرێت لە مەودایەکی کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت.

کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٤ نەخۆشیەکە لە هەموو جیهاندا کەمبیتەوە.

مایکڵ دۆڵستاین ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەی و چۆن ئەمە روودەدات بە تەواوەتی دەکەوێتە سەر پەرەسەندنی نەخۆشییەکە تا چەند بڵاوبوونەوەی چارەسەر و کوتانی کۆمەڵگاکان کاریگەری دەبێت، دابەشکردنی یەکسان بەسەر ئەو جێگایانەی کوتان تێیدا کەمە، دەرکەوتنی گۆڕانکارییە نوێیەکان لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەبێت."

کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی کۆڤید-١٩ی لەگەڵ کۆمپانیای باێۆتێکی ئەڵمانی پەرەپێداوە، لە ئێستادا پێشبینی دەکات لەساڵی داهاتوودا داهاتی ٣١ ملیار دۆلار بێت، پلانی هەیە ساڵانە چوار ملیار ژەمە کوتان لە ساڵی داهاتووەوە بەرهەم بێنیت.

کۆمپانیاکە دەشڵێت، حەبیکیان هەیە لە ژێر تاقیکردنەوەی نەخۆشخانەدایە دژ بە ڤایرۆسەکە بەناوی (پاکسلۆڤید)، بووەتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی ٩٠٪ی چوون بۆ نەخۆشخانەکان و گیان لەدەستدانی ئەو کەسانەی مەترسی گەورەیان لەسەرە.

ئامارەکانی کۆمپانیای IBES دەردەخات ٣ شیکەرەوە دەیخەمڵێنن لە ساڵی داهاتوودا فرۆشتنی داهاتووی کۆمپانیاکە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ملیار دۆلار بێت.

پێشبینیەکانی فایزەر دوای دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن هات لە مانگی رابردوودا، کە بەراورد بە ڤایرۆسی سەرەتا ٥٠ بازدانی تێدایە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوی کاریگەری دوو ژەمی ڤاکسین بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی و مەترسی هێنایە ئاراوە لە بڵاوبوونەوەی خێرای لە هەموو جیهاندا.

بەر لە دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن، ئەنتۆنی فاوچی راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ نەخۆشییەکان لە ئەمریکا پێشبینی کرد پەتاکە لەساڵی ٢٠٢٢دا لەو وڵاتە کۆتایی بێت.













گەلەری