سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەسەر ئەوەی بەچکەیەکیان کوژراوە چەند مەیمونێک ٢٥٠ سەگیان کوشت

PM:08:00:19/12/2021

263548 جار خوێندراوەتەوە

چەند مەیمونێک لە هیندستان، کاتێک زانییان یەکێک لە بێچووەکانیان لەلایەن چەند سەگێکەوە کورژاوە، لەشەڕێکی تۆڵەکردنەوەدا نزیکەی ٢٥٠ سەگیان کوشت.


ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ڕایگەیاند، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ماهاراشترای هیندستان، چەند مەیمونێک لە تۆڵەکردنەوەی کوشتنی مەیمونیکی بچوکدا نزیکەی ٢٥٠ سەگیان کوشتووە، بەشێوەیەک سەگەکانیان بردووەتە ناوچە شاخاویەکان و سەربانی ماڵەکان و لەوێوە فڕێیان داونەتە خوارەوە.

ئاماژەى بەوەش کردوە، ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکە هەوڵیانداوە ڕێگری لە مەیمونەکان بکەن، بەڵام هێندە توڕە بوون، پەلاماری دانیشتوانی گوندەکەشیان داوە.

باسیان لەوەکردووە، تەنانەت مەیمونەکان هەوڵیانداوە منداڵێکی هەشت ساڵان وەک سەگەکان بکوژن، بەڵام بەهەوڵی هاوڵاتیان منداڵەکە رزگارکراوە .

هاوکات میدیاکانی هیندستان ڕایانگەیاندوە، لە هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی مەیمونەکاندا هیچ سەگێکی گوندەکە رزگاری نەبووە و مەیموونەکان هێرشییان کردووەتە سەر هەموویان.













گەلەری