سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کەسێک ھێرش دەکاتە سەر ژنێک لەناو بەنزینخانەیەکدا

PM:03:56:19/12/2021

10488 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی چاودێری ساتی ھێرشی کەسێکیان تۆمارکردووە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژنێک کاتێک بەنزین دەکاتە ئۆتۆمبێلەکەیەوە و ئاگری تێبەردەدات لەکاتێکدا ژنەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە.


وەک لە گرتەڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلی ژنەکە لە ناو بەنزینخانەکەدا وەستاوە و گێچی بەنزینەکە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیەتی کاتێک کەسێک دەچێت و لێی دەکاتەوە و پاشان بەنزین بە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەکات و بە چەرخەکەی ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەردەدات.
بەگوێرەی گرتەکە، لەو کاتەدا کە ئۆتۆمبێلەکە گڕدەگرێت یەکێکی دیکە لەو پیاوانەی لە شوێنەکەدا وەستاوە بەرەو دەرگای شوێنی شۆفێر دەچێت کە ژنەکەی تێدا دانیشتووە و دەرگاکەی بۆ دەکاتەوە تا بتوانێت لە ئۆتۆمبێلەکە داببەزێت.
لەوبارەیەوە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت، رووداوەکە لە شاری شینزین لە باشوری چین روویداوە و ئەو کەسانەی کە لە شوێنەکە بوون لە رێگەی ئاگرکوژێنەرەوە دەستییەکانەوە ھەوڵیان داوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
دواتر ھێزەکانی پۆلیس دەستگیرکردنی کەسەکەیان راگەیاندووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بکەرەکە ئامادە نەبووە ھۆکاری کارەکەی روونبکاتەوە.













گەلەری