سەردێڕ:

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک خێزانەکەی و خوشکی خێزانەکەی کوشت

AM:11:09:27/07/2021

23668 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاندووە، دوو خوشکی خەڵکی سنە لەلایەن هاوسەری یەکێکیان کوژران.


رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، رووداوەکە لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی حاجیاوای ژووری شاری سنە بووە و دوو خوشک بە ناوەکانی "بەیان مورادی" و "سەحەر مورادی" لەلایەن هاوسەری بەیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراون.

رێکخراوەکە دەڵێت، بەیان ماوەی چەند مانگێک دەبوو کە بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕابووەوە ماڵی باوکی و هاوسەرەکەی بە چەکی کڵاشینکۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەر لە رووداوەکە بەیان و هاوسەرەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان. بەپێی راگەیاندراوی رێکخراوەکەش هێشتا هاوسەرەکەی بەیان دەستگیرنەکراوە.

بەیان مورادی دایکی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایکی منداڵێکە.













گەلەری