سەردێڕ:

وێنە.. بە تەمەنترین ژنی جیهان کۆچی دواییکرد

PM:04:24:18/12/2021

9756 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی "شینخوا"ی چینی بڵاویکردەوە، بە تەمەنترین ژنی جیهان کە تەمەنی ١٣٥ ساڵ بووە، لە چین کۆچی دواییکردووە.


بەگوێرەی ئاژانسی "شینخوا"ی چینی، ئەو ژنە ناوی "ئەلمیهان سیتی" بووە و لە شاری کاشگر لە هەرێمی شینگیانگی ئۆغورییەکان ژیاوە، تەمەنی ١٣٥ ساڵ بووە.

هاوکات، کەسوکارەکەشی و کەسانی نزیکیشی ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەلمیهان لەمساڵانەی دواییدا خۆی کارەکانی ماڵەکەی کردووە و هاوکاریکردنی هیچ کەسێکیشی لە کاروبارەکانی رۆژانەیدا قبوڵنەکردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە هەر چەندە تەمەنی زۆر هەڵکشاوە، بەڵام لەکاروبار و پێداویستییەکانی رۆژانەدا، هاوکاریی منداڵ و نەوەکانی کردووە.

وفاة أكبر معمرة في الصين













گەلەری