سەردێڕ:

ناسا وادەی رەوانەکردنی تەلیسکۆبێکی بۆ دۆزینەوەی سەرەتای کاتی ئاشکرا کرد

PM:04:00:18/12/2021

2536 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرای کرد، بڕیارە رۆژی ھەینی ٢٤ی کانونی یەکەم، تەلیسکۆبی جەیمس وێب رەوانەی بۆ شایی ئاسمان بکات بە ئامانجی دۆزینەوەی سەرەتای کات.


ئەمڕۆ شەممە، بێڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاماژە بەوەشدا، بڕیارە موشەکی جۆری "ئاریان" ئەو تەلسکۆبە ھەڵگرێت کە لە گۆیانای فەرەنسا لە ئەمریکای باشورەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.
تەلسکۆبی جیمس وێب بڕی ١٠ ملیار دۆلاری تێچووە و بە شوێنگرەوەی تەلیسکۆبی ھابڵ دادنەرێت.
بڕیاروابوو ئەمڕۆ شەممە تەلیسکۆبەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت، بەڵام بەھۆی کێشەیەکی ھونەرییەوە لەکاتی ئامادەکردنی تەلیسکۆبەکەدا چوار رۆژ لەوادەی ھەڵدانی دواکەوت، دواتریش بەھۆی کارکردن تیایدا بە ئامانجی چاککردن و ئامادەکردنی دوو رۆژی دیکە وادەی رەوانەکردنەکەی دواکەوت.
بەرپرسانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی و ئەوروپی رێککەوتن لەسەر رەوانەکردنی تەلیسکۆبەکە لە رۆژی ھەینیدا بۆ بۆشایی ئاسمان.
بێڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆکاری ئەوەی ئێوارەی رۆژی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح تەلیسکۆبەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت، ژمارەیەکی کەم کارمەندان ئامادەییان دەبێت و بڕیارە کاتژمێر ٧ و ٢ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ناوخۆیی ئەمریکا تەلیسکۆبەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەم پرۆسەیە دواکەوت، دواجار ئاژانسی ناسا بڕیاریدا لە رێگەی تەلسکۆبی جەیمس وێبەوە سەرەتای کات و کاتی دروستبوون و شێوەگرتنی ئەستێرە و کەشکەشانەکان لە بۆشایی ئاسماندا دەستنیشان بکات و ئاشکرای بکات. ئەم کارەش بە ھاوبەشی ئاژانسی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا ئەنجامدەدرێت.












گەلەری