سەردێڕ:

نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:14:27/07/2021

142600 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٧ هەزار دۆلار و ٧١٠ سەنتە و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٩٥ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٧١ سەنتە، بەو پێیەش نرخی زێڕ دوو هەزار بۆ عەیار ١٨ و زیاتر لە ٤ هەزار بۆ عەیار ٢٤ دابەزیوە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:


نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ هەزار دینارە.













گەلەری