سەردێڕ:

کەی بەھای دینار بەرزدەبێتەوە؟

AM:11:54:18/12/2021

17648 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، باش بوونی دۆخی دینار و بەرزبوونەوەی بەھاکەی بەندە بە توانای ئابوری عێراقەوە. دەشڵێت، "بەتەنھا پشتبەستن بە نەوت گەشەی ئابوری بەردەست ناخات".


مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، باشبوونی دۆخی دینار و بەھاکەی بەندە بە گەشەسەندنی ئابوری و توانای ئابورییەوە.
دەشڵێت، گەشەسەندنی راستەقینەی ئابوری ئەوەنیە تەنھا پشت بەنەوت ببەسترێت، بەڵکو دەبێت گەشەسەندنێکی گەورە رووبدات لە ھەموو سەرچاوەکانی دیکەی ئابوری.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینییەکان ئاماژە بەوەدەدەن بەڕێژەی ٢.٥٪ گەشەی ئابوری رووبدات و ئەمەش ھاوتەریبە لەگەڵ گەشەی راستەقینەی دانیشتوان.
راوێژکارەکەی کازمی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  گەشەکردنی راستەقینە پێویستی بە کەمکردنەوەی بێکاری و برەدان بە پرۆژەی وەبەرھێنان ھەیە کە ھانی زیادکردنی داھات دەدات و دەبێت جێگرەوەی نەوت و بەمەش بەردەوامی دەدات بەگەشەی داھات و ھێزی ئابوری.
ھەروەھا، باسی لەوەشکرد، دوو کار زۆر گرنگ ئەوانیش سیاسەتی نەختینەیی کە پارێزگاری لە نرخی دینار دەکات و ژینگەیەکی سەقامگیر دروستدەکات، پشتیوانی کردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بۆ گەشەکردنی ئابوری بەدەستھێنانی گەشەکردنێکی راستەقینە.
دەشڵێت، بێ ھاتنەکایەی گەشەکردنێکی راستەقینە، ئەوا دۆخەکە خراپتر دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار، بەمەش ناڕەزیەتی و توڕەی لەشەقامی گشتی عێراقدا بەدوایخۆیدا ھێنا و نرخی پێداویستی سەرەکی رۆژانە بەرزبووەوە.












گەلەری