سەردێڕ:

موقتەدا ئاشکرای دەکات پێویستە چی لە میسرەوە ھاوردە بکرێت

AM:11:08:18/12/2021

4152 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە ھەڵساندنەوەی وڵات و دروستکردن و ئاوەدان کردنەوەی لە میسرەوە ھاوردە بکرێت نەک شتانێک پێچەوانەی ئاین و نەریتی کۆمەڵگەی عێراقیبێت.


نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کەلەلایەن موقتەدا سەدرەوە نوسراوە تیایدا ھاتووە، داوا لە گەنجان دەکات جیاوازی بکەن لە نێوان پێشکەوتن و ئەوەی کۆمەڵگە بەرەو ھەڵدێردەبات.
دەشڵێت، پێویستە لە جیاتی ئەوەی گۆرانی و سەما لە میسرەوە ھاوردە بکرێت، پێویستە ھەڵسانەوەی وڵات و دروستکردن و بیناسازی و پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاوازەکان ھاوردەبکەن کە لەسەردەمی عەبدولفەتاح سیسییەوە ئەنجامدراون.
دەشڵێت، لە رابردوودا میسر لە ژێر دار و پەردودابوو، لە ئێستادا ھەوڵدەدرێت تارمایی تیرۆری لێدوربخرێتەوە و رۆڵی سەرەکی دراوە بە سوپا تا ئەرکی خۆی جێبەجێبکات. 
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو محەمەد رەمەزان ھونەرمەندی میسری لە عێراق میوانداری کرا و ئاھەنگێکی گۆرانی و سەمای ئەنجامدا و لەلایەن یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەوە بەتوندی رەخنەی لێگرتوو داوای لە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق کرد لێپێچینەوە لەوکەسە بکەن میواندارییەکی رێکخستووە و پارەیەکی خەیاڵی بۆ خەرجکراوە.












گەلەری