سەردێڕ:

ئەمشەو داعش دووەم هێرشیکرد

PM:09:07:17/12/2021

26548 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمشەو داعش جارێکی دیکە هێرشیکردووەتەوە و لەگەڵ پۆلیسی عێراقیدا روبەڕوبوونەوە روویداوە و سێ پۆلیس بریندارن.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنوری قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە سێ پۆلیس بریندارن و هێزی دیکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

هەر ئەمشەو پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق لە ناوچەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام بووە، بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی هێرشی بەردەوامی داعشەوە لە چەند ناوچەیەک ٢٥ پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون و چەندانی دیکەش بریندار بوون.

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر روبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش جموجوڵی شانە نوستووەکانی گروپەکە لە چەند ناوچەکە بەردەوامی هەیە.













گەلەری