ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٤ دۆلار و ٨٣ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ١٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٢ دۆلار و ١٤ سەنتە.
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو
بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت
سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.