سەردێڕ:

بڕیارەکانی کۆبوونەوەی بایدن و کازمی ئاشکراکرا

PM:11:34:26/07/2021

18984 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوو وڵات راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە."


لە پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوو وڵات راگەیەنراوێکیان بڵاوکردوە و تیایدا دەڵێت، هەردوو وڵات جەخت لە درێژەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پرسەکانی سەقامگیری ناوچەکە، تەندروستی گشتی، سێکتەری وزە، مافەکانی مرۆڤ و هاوکارییە مرۆییەکان، هەماهەنگی ئابوری، هەماهەنگی پەروەردەیی و کەلتووری و چەند پرسێکی دیکە لە هەرە پرسە سەرەکییەکان و گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبن و بەردەوام دەبن لەکارلەسەرکردنیان.

لە راگەیەنراوى هاوبەشى ئەمریکا و عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، "پابەند دەبین بە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و ئازادى کاریی میدیایی."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردوولا لەگەڵ هەڵبژاردنى ئازاد و پاکدان و پشتگیریی دیموکراسییەکەی و گەشەپێدانى دەکەن."

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە ئەمریکا رێز لەسەروەری خاکی عێراق دەگرێت و هەموو هەوڵێکیش دەدات لە پاراستنی سەروەرییەکەیی و رەوانەکردنی هەر هاوکارییەک کە عێراق پێویستییەتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق پارێزگاری لە هەر هێزێکی بیانی دەکات وڵاتەکەیدا لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە کۆی هێزە بیانییەکان لەسەر داوا و بانگهێشتی حکومەتی عێراق هاتوونەتە نێو خاکی عێراقەوە، دەشڵێت، "هەموو بنکە سەربازییەکانى هاوپەیمانان بەپێى یاساکانى عێراق بەڕێوەدەبرێن."

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت و شەوی رابردوو گەیشتە ئەو وڵاتە و ئەمڕۆ لەگەڵ جۆ بایدندا کۆبووەوە.

 


 













گەلەری