سەردێڕ:

بەلەمێک بە ٥٧ کۆچبەرەوە نقومبوو

PM:11:06:26/07/2021

48772 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەلەمێک کە ٥٧ کۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەریایی ناوەڕاستدا لە نزیک شاری خومسی لیبیا نقومبووە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، بەلەمەکە ٥٧ کۆچبەری هەڵگرتووە کە ٢٠ ژن و دوو منداڵیان تێدایە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەلەمەکە لە نزیک شاری کەناراویی خومسی لیبیا نقووم بووە و هیچ ئامارێکی قوربانیان یان رزگاربوانیشی نەخستەتەڕوو.

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تەنها لە نیوەی ساڵی ٢٠٢٠دا، نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن کەس کۆچیان کردووە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، بەلەمێکی کۆچبەران بە ٤٥ سەرنیشینەوە لە نزیک دوورگەی کریتی نقومبوو، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی جیاواز زۆرینەی سەرنشینانی بەلەمەکە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و تا ئێستا بەشێکی زۆریان رزگارکراون.

بەشێک لە شارەزایانیش هۆکارەکانی زۆری رێژەی کۆچکردن بۆ خراپی دۆخی ئابووری، سیاسی و ئەمنی، نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی رۆژانە، نەبوونی هەلی کار و ناجێگری سیستەمی سیاسی و حکومڕانی لە وڵاتە دواکەوتووەکان دەگەڕێننەوە.













گەلەری