PM:05:19:16/12/2021
4428 جار خوێندراوەتەوە
بەتەمەنترین کەس لە فەڕەنسا، بەناوی مارسێل مەی لە تەمەنی ١١٢ ساڵیدا، بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی هەواڵی راگەیاندنەکانی فەڕەنسا، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی شاری ڤییەن بووە و لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا نازناوی "بەتەمەنترین هاوڵاتی فەڕەنسا"ی پێدراوە، بەڵام دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە بەشی چاودێری چڕ، بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
مارسێل مەی لە
١٢ی حوزەیرانی ١٩٠٩دا، لەدایکبووە و دوێنێ لە تەمەنی ١١٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ڤییەن
گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی شارەوانی
شارۆچکەی سان رۆمان ئان گال، لوک تۆماس لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک
بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە خێزانی مارسێل مەی کردووە و نووسیویەتی "رێز،
بەخشندەیی و گەشبینی مەی هەمیشە لە یادگەماندا دەمێنێتەوە".