سەردێڕ:

بایدن و کازمی: پێشوازی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانمان دەکەین

PM:09:35:26/07/2021

7104 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەدان و جۆ بایدن لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "پێشوازی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین و دڵنیاکراوینەتەوە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا دەکرێت."


سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئەوەشی خستەڕوو، "زۆر گرنگە بەلامانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا بکرێت و دادپەروەرانە بێت و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت."

 

جۆ بایدن راشیگەیاندووە، "ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی عێراق بەردەوام دەبێت و رۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لەو وڵاتە دەبێت"، دەشڵێت، "پێشوازی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا دەکەین."

 

 

لای خۆشییەوە، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، "پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین لە بوارەکانى ئابورى و تەندروستى و پەروەردە."

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی، "سوپاسی ئەمریکا دەکەین بۆ هاوکاری و پشتگیری لە خەڵکی عێراق"، دەشڵێت، "پێشوازی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین و پەیوەندییەکانمان لە ئێستادا بەهێزترە بەراورد بە رابردوو بەهێزترە."

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت و شەوی رابردوو گەیشتە ئەو وڵاتە.

 













گەلەری